Best Quality Since

2007

About Burhan Company

کۆمپانیای بورهان

کۆمپانیای بورهان یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکان لە عیراقدا لە بواری دابەشکردنی خواردن و خواردنەوەدا. کاری سەرەکی کۆمپانیاکەمان بریتیە لە هاوردەکردن و فرۆشتن و بە بازار کردن و دابەشکردنی بەرهەمەکانی خواردن و خواردنەوە. کۆمپانیاکە ناونراوە بە ناوی دامەزرێنەری کۆمپانیاکەوە کە دامەزراوە لە سڵی 2008. بەرزی کوالێتی بەرهەمەکان و گونجاوی لە نرخدا یارمەتیدەرمانن لە بەرەوپێشچونمان و گەورەکردنی ناوبانگمان. ئێمە بەرهەمەکانی خواردن و خواردنەوە لە سەرتاسەری جیهانەوە هاوردە دەکەین و دابەشی دەکەین بەسەر تاک فرۆش و کۆمەڵ فرۆش و خواردنگەکاندا. ئێمە خاوەنی کۆگای سەردەمیانەین لەگەڵ تۆری دەبەشکاری ئاست بەرز لە سەرتاسەری عیراق.کۆگاکانمان و تۆری دابەشکاری کۆمپانیاکەمان پابەندن بە مەرجەکانی تەندروستی ناوخۆ و ستانداردە جیهانیەکان. ئێمە بە خۆشەویستیەوە کارەکەمان دەکەین و قایلکردنی کڕیارەکانمان کاری لە پێشینەمانە.

Latest News

نوێترین هه‌واڵ

Our Branches

We are Everywhere